ماڵی بێ سەر، ئاشی ئاو لێبرایە.
ماڵی بێ سەر: مەبەست لە خێزان یان دەستە و تاقمێکی بێ سەرکردەیە، ئاش: ئامێرێکی کەلەپووریی کوردییە، بۆ هاڕینی دانەوێڵە بەکاردێت، لە کوردەواردا ئاشی ئاو لەکاتی کارکردندا دەنگی زۆر دێت، بەهۆی خولانەوەی بەرداش، چەقەنەی ئاش و خوڕەی ئاوی جۆگەی ئاشەکەوە، کاتێک جۆگەی ئاوی ئاشەکە دەبڕێت، ئاشەکە لەکار دەکەوێت و خشە نامێنێت. مەبەست لە خێزانی بێ گەورەیە.[1]