ماڵی بێ میوان، وەسە قەورسان.
وەسە: وەک. قەورسان: گۆڕستان. وەسە قەورسان: بە جێگەیەک ئەوترێ کە وەک گۆڕستان کشومات بێت، واتە: ماڵێک گەر میوان ڕووی تێنەکات، کشومات و بێدەنگە وەک گۆڕستان، لەبەر ئەوەی گۆڕستان چۆڵە، بۆیە ترسناکە ماڵی بێ میوانیش وەک گۆڕستان چۆڵە.[1]