ماڵی بەفێڵ نادەم بە چێڵ.
چێڵ: مانگا. ماڵی بەفێڵ: مەبەست لە سامان و دەستکەوتێکە کە مرۆڤ بە فڕوفێڵ دەستی کەوتبێت. لە کوردەواردا نەریت وایە کە خەڵکی کاسب ماڵ و مڵک بەفیڵ و تەڵەکە پەیداناکەن، هەموو ئەو سامان و دەستکەوتەی هەیانە، بە ماندووبوون چنگیان دەکەوێت، واتە: داهاتێک بەفێڵ دەست کەوێت، نادرێت بە ماڵ.[1]