ماڵی مێروولە بەچەند تنۆکێک ئاو وێران دەبێت.
هەموو دوو هێزێک لە دنیادا، لە ڕووی تواناوە یان هاوتان یان نابەرانبەرن، واتە: لایەکیان لە لایەکیان بەهێزترە، گەر دوو هێزی نابەرانبەر لە توانا و ژمارەدا بەگژ یەکدا بچن، بێگومان لاواز دەدۆڕێت. واتە: هەر هێزێک لە توانا و تاقەتی خۆی زیاتر پەلامار بدرێت، وێران دەبێت. [1]