مەشکە دەرک بەشە، کابان بێبەشە.
مەشکە: ئامێرێکی کەلەپووریی کوردییە، لە پێستی بزن یان کەڵەکێوی درووستدەکرێت، بۆ ژەنینی دۆ بەکاردێت، دەرک: دەرگا یان زارک. کابان: مەبەست لە ژنی ماڵە، مەشکە دەرک بەشە، واتە: ئەو ئافرەتەی مەشکە دەژەنێت، دەبێتە خاوەنی دۆ و کەرە، ئەوەی لێی زیاد بێت، بەسەر هاوسێکانیدا دەرگا دەرگا دەیبەخشێتەوە، کابان بێبەشە، واتە: ئەوەندە دەبەخشێت بەشی خۆی نامێنیت، بۆ کەسی بەخشندە بە ماڵ و سامان بەکاردێت. [1]