مردیی خەڵکی بە خەڵکان خەولێکەتییە.
کاتێک لە ئەنجامی جەنگ یان گرانی و نەهامەتی شیرازەی کۆمەڵگە هەڵدەوەشێت، کەس ئاگای لە کەس نامێنیت، پەیوەندییە مرۆڤیی و کۆمەڵایەتییەکان لاواز دەبن. واتە: لە دۆخی خراپدا، کەس ئاگای لە دەردی کەس نییە، هەر کەسە و خەمی دەردی خۆیەتی، هەر خەم و پەژارەیەک کە لە تۆیە، کەس پێی نازانێت.[1]