مێرد بەوە پڵاوی بخۆ.
پڵاو: برنجی کوڵاوی پالێوراوە کە ڕۆنی قرچاوی بکرێت بەسەردا، ئەم جۆرە لێنانەی برنج تایبەتە بە کورد (فەرهەنگی خاڵ) ، واتە: ئەگەر پیاو خۆی لەناو سەودا و مامەڵەیەکدا هەبێت، دەستکەوتی باشی دەستدەکەوێت، بەهۆیەوە دەتوانێت باش بژیی و بەئارەزووی خۆی بخوات.[1]