مێش لە ماکێ، کێچ لە داکێ.
مێش: مێشهەنگوینە یان هەنگ. ماک: هەنگێک کە پوورە بدات (فەرهەنگی خاڵ)، کێچ: گیانەوەرێکی ڕەشی وردی قاچ بڕگەبڕگەیە، پێستی لەش تووشی ئاڵۆشی دەکات، بۆ کەسێکی خۆپەرست بەکاردێت کە ئارەزوو بکات، هەموو دەرد و بەڵایەک لەخۆی دوور بێت، بەڵام بۆ کەسە نزیکەکانی بچێت، لای ئاسایی بێت. واتە: مێشی خۆی پوورە بدات و قازانج بکات بەڵام کێچ لە خزمەتی کەسە نزیکەکانیدا بێت.[1]