میوان سەگی هاهایە، هەویر شلە و لێی نایە.
هاها: بۆ گاڵتەپێکردن بەکاردێت. بە میوانێک دەوترێت کە خانەخوێکەی لەگەڵ کەسێکدا دەمەقاڵێ بکات، میوانیش خۆی تێهەڵقورتێنێت و پشتیوانی خانەخوێ بکات، بێ ئەوەی بزانێت مەسەلە چییە، بێگومان لە گوێی کەسی بەرانبەردا قسەی میوان دەبێتە چەنەچەن و قسەی بێبەها.[1]