مار بە دۆیە، دۆش بۆنە سۆیە.
مار: ماڵ. بۆنەسۆ: بۆنسۆ، بە ماستێک دەوترێت کە زۆر کوڵابێت و بۆنسۆی گرتبێت، کاتێک دەکرێ بە دۆ، بۆنسۆی لێدێت، تامێکی تایبەتیی دەبخشێت بە دۆکە کە زۆر کەس ئارەزووی ناکەن. بە شتێک دەوترێت سەرەڕای خراپییەکەی ناتەواویش بێت و خەڵکی کەڵکی لێنەبینن. [1]