دیاردەی هەڵگرتنی چەک لەناو ماڵان و بەکارهێنانی لەلایەن منداڵان!
#محەمەد ئەحمەد عەبدولواحید#
ماوەیەکی زۆرە لەم چەند ساڵە ڕێژەی خۆ کووشتن زیاد بووە لەناو ماڵاندا بەهۆی بەئاسان دەستکەوتنی چەک بە ئافرەت و پیاو هەرزەکاران ئەمەش دەرخەری ئەوەیە ئێمە گرنگی بە ژیانی مرۆڤایەتی نادەین تەنیا گرنگی بە دیوی دواوەی ڕووداوەکان دەدەین پێویستە پێش ڕووداو چاوکراوە بین هەر کاتێک منداڵێک دەستی بەچەک گەیشت و زیانی مرۆیی لە دوای خۆی بەجێهێشت بێسوودە هەرچی بکرێت تکا دەکەین لە دایک و باوکان چەکەکانیان لەشوێنێکی پارێزراو دوور لەدەست و چاوی منداڵ هەڵگبرن بۆ ئەوەی لەکاتی بینین دەستکاریان نەکەن و جەرگی دایک و باوک نەسوتێنن. لەرۆژانی ڕابردوو منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵان بووە قوربانی چەک بەناوی (عەلی عەبدوڵڵا) لە شاری هەولێر بووە قوربانی چەک، کێ بەرپرسە لە بەردەوام ئەم جۆرە ڕووداوانە، دووبارە دەبنەوە بۆ ڕێگری لێ ناکرێت، پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان سزای قوورس و گران بسەپێنن بەسەر ئەوانەی بێ مۆلەت چەک هەڵدەگرن یان بۆ ئەوەی چیتر کەس نەبێتە قوربانی چەک یان ئەو چەکدارانەی کە دەوامی فەرمیان هەیە لە دوای تەواو بوونی دەوامی فەرمیان چەکەکانیان لە شوێنی شاراوە هەڵگرن بۆ ئەوەی لەکاتی توڕەبوون دەستیان نەگاتە ئەم چەکانە و کەس نەبێتە قوربانی بۆیە ڕووداوەکانی کوشتن و خۆ کوشتن بەردەوام دەبیستین بەهۆی خراپ بەکارهێنان و هەڵگرتنی چەک بە شێوەکی زانستی نابێت لە ماڵاندا چەک هەڵبگیرێت ئەگەر لەبەر هەر هۆیەک بێت چەکیان هەبێت پێویستە ئەندامانی خێزان شوێنی چەک هەڵگرتن نەزانن بە هیچ شێوەیەک منداڵان نابێت دەستکاری چەک بکەن، یەکەم جار شارەزایان نییە دووەم جاریش تەقاندنی هەر گولەیەک ئەگەری درووست بوونی قوربانی هەیە، بۆیە پێویستە دایک و باوک زیاتر چاو کراوەبن و چیتر منداڵە چاوگەشەکانین نەبنە قوربانی چەک و گۆمەڵگاش دوور بێت لەترسی چەک. بەشێوەیەکی گشتی ئێستا گۆمەڵگا ترسی لێنیشتوە بەهۆی زۆربوونی چەکی بێ مۆلەت، چەکی ناو ماڵان نابێت چیتر مرۆڤی منداڵ و بێتاوان ببێتە قوربانی ئیهمالی خێزان، هەر جوڵەیەکی ناتەندرووست قوربانی لێ دەکەوێتەوە پێویستە مامۆستایانی ئایینی و کەرتی پەروەردە و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و کۆمەلگای مەدەنی هەڵمەتی هۆشیاری لەناو کۆمەلگا ڕابگەیەنن بۆ ئەوەی کۆتایی بەترس بوون لە ژیان بێت و هەموومان پێکەوە ئارام و ئاسوودە بژین و دووربین لەهەر دەنگێک کە مەترسی لەسەر مرۆڤ درووست دەکات.[1]