وەستای نەجار بنوو بێخەم و خەیاڵ، خوایەکە و دەرگە هەزار.
پێشوان دەڵێن: جارێک لە شارێک پاشایەکی زۆردار هەبوو، ستەمی لە هەموو کەسێک دەکرد، ڕۆژێک دارتاشی بانگ کرد و وتی: تا بەیانی یەک فەردە ئاردەدار ئامادەنەکەی، لە ملت دەدەم! کابرای دارتاشیش هەرچەندی بیرکردەوە بۆ بەیانی فریا نەدەکەوت، بۆیە ئێوارە بە ماتی بۆ ماڵەوە ڕۆیشتەوە، لە سیر تا پیوازی بۆ ژنەکەی گێڕایەوە، ژنەکەی وتی: بنوو، خوا یەکە و دەرکە هەزار، بەیانی زوو پاسەوانەکانی پاشا هاتنە سەر ماڵی دارتاش، منداڵەکانی دەستیان بەگریان کرد، یەکێک لە پاسەوانەکان وتی: پاشامان مردووە و داوا لە دارتاش دەکەین. تابووتی بۆ درووست بکات.
[1]