وەک پەڕەسێلکە چلەبڕی کردووە.
پەڕەسێلکە: جۆرێک باڵندەی کێوییە لە نزیک مرۆڤ دەژیی، سرووشتی وایە نزم دەفڕێت، بەڵام سرکە و ناگیرێت، چلەبڕ: لە کوردەواردا گەلێک واتای هەیە، لێرەدا مەبەستی لە باڵدارێکە لەکاتی خۆی زووتر لە گەرمیانەوە بۆ کوێستان بگەڕێتەوە، بە کەسێک دەوترێت کە کارێکی زیرەکانەی ئەنجام نەدابێت. [1]