وەک پەشتەماڵی حەمام، هەردەمە لەبەر یەکێکی دایە.
پەشتەماڵ: تەنراوێکی ئەستوورە لە حەمامدا بەکاردێت بۆ خۆوشککردنەوە و خۆداپۆشتن (فەرهەنگی شێخانی) حەمام: گەرماو. مەبەستی لە کەسایەتی مرۆڤێکی خۆفرۆشە، بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆی، هەر سەردەمەی لەگەڵ دەسەڵاتدارێکدایە و وەک قاز وایە تەڕنابێت. [1]