وەک کەری دێزە، خۆی لە کەنداڵ هەڵدەدیرێ، بۆ ئەوەی زیان بەخاوەنی بکەوێ و ملی خۆشی دەشکێنێ.
دێز: ڕەنگی ڕەشی ئاماڵ بۆر (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) ئەو ڕەنگە بۆ کەر بەکاردێت. ساحێب: خاوەن. کەنداڵ: پەسار یان چاڵ (فەرهەنگی کانی) هەندێک کەس لە کۆمەڵگەدا ناتوانن دەستیان بە ڕاستییەکانی ژیان بگات، زیان لە ناوبانگی خۆیان و دەوروبەریان دەدەن. بە کەسێک دەوترێت کە زیان بەخۆیی و بنەماڵەکەی بگەیەنێت. [1]