وەک مەشکەی مانگایە، ڕۆژێک لەخوارێ، ڕۆژێک لە دارێ.
مەشکە: ئامێرێکی کەلەپووریی کوردییە، لە پێستی بزن یان مانگا درووستدەکرێت، بۆ ژەنینی دۆ بەکارێت. لە کوردەواردا بە مەشکەی مانگا دەوترێت: گاوس. لە وەرزی بەهاراندا کە شیری مەڕوماڵات زۆر دەبێت بەکاردێت و دەکرێت بەداردا، دواتر هەڵدەگیرێتەوە، بۆ کەسێک بەکاردێت کە خێر و شەڕی بەرانبەر بێت. [1]