وەکی حیکایەتی مێشی لێهات.
پێشوان دەڵێن: جارێک لە دانیشتن و کۆبوونەوەیەکی کۆمەڵایەتیدا چەندین پیاو دانیشتبوون، هەریەکەیان چیرۆکێکیان دەگێڕایەوە، سەرەهاتە سەر یەکێکیان، دەستی پێ کرد، لە چیرۆکەکەدا دەیوت: پۆلێک کۆتر لەم گردەوە دەفڕن بۆ ئەو ئەو گردەی ئەوبەر، لەوبەر کەسێک کشەیان لێدەکات و دێنەوە ئەم بەر، لەمبەریش کەسیکی تر کشەیان لێدەکات و دەچنەوە ئەو بەر، ئیتر هەر ئەمەی دەوتەوە، چیرۆکەکەی تەواو نەدەبوو، بۆیە هەمووانی بێزارکرد. بە بابەتێک دەوترێت کە کۆتایی نەیەت و هەر بەردەوام بێت. [1]