وتت و کردت کەرکەدەنی، نەتوت و کردت فیلەتەنی، وتت و نەتکرد ماکەری تەڕەزەنی.
کەرکەدەن: ئاژەڵێکی گەورەی کێوییە، فیلەتەن: مەبەست لە کەسی گەورە و بەهێزە. ماکەری تەڕەزەن: مەبەستی لە ماکەری زاوە. وتت و کردت واتە: گوفتار و کردار مەرجی ئازایەتی و مەردایەتییە بۆ مرۆڤ، نەتوت و کردت، واتە: ئەو کەسانەی کرداریان پێش گوفتاریانە، کەسی بوێر و ئازان، وتت و نەتکرد، واتە: بەسووک تەماشاکردنی ئەو کەسانەیە کە گوفتاریان هەیە و ڕەفتاریان نییە.[1]