هاڵاوێک خۆشترە لە پڵاوێک.
هاڵاوێ خۆشترە لە پڵاوێ.
هاڵاو: مەبەست لەو بۆن و بەرامە تایبەتەیە کە لە چیشتی کوڵاو بەرزدەبێتەوە. هەندێک جار بۆنی چێشت زۆر خۆشترە لە تامەکەی کە دەیخۆیت، پەندەکە بۆ کەسێک بەکاردێت کە باسی گەشتێک هێندە بەخۆشی بگێڕێتەوە، گەر بۆ خۆت بچیت لەوانەیە ئەوەندە چێژ و خۆشی نەبینی. [1]