لە یارە گۆرانییەکی دڵتەزێنی خۆشەویستی ناوچەی #خۆراسان#ە. ئەوەندەی زانراوە، ئەم گۆرانییە باس لە خۆشەویستییەک دەکات کە لە ساڵی 1905 ڕوویدا، ئەویش خۆشەویستی بێهمەن و گوڵنار... لە 11ی تشرینی دووەمی 1905دا 36 کچی کورد لە عەشیرەتی باچیانلو لە شارۆچکەی تورکمان بە ناوی چەنگێ شرڤان بە دیل گیران. بەگوێرەی ئەو دەنگۆیە، سەرجەم ئەو پیاوانەی لە شارۆچکەکەدا بوون، بە دەستی تورکمانەکان کوژراون.
دواتر بەشێک لە کچە دیلکراوەکان ئازاد کران، بەڵام ئەوەی دیکە وەک ژن درایە پیاوی تورکمان. ناچاریان دەکەن وەک کۆیلە و دوور لە ماڵ و خێزانەکانیان بژین. لە یارە، کە بە شێوەزاری کرمانجی دەوترێتەوە، پێکدێت لە چیرۆکی یەکێک لەو کچە دیلانەی کە باسی خۆشەویستییەکەی دەکات.
ئەو هۆنراوەیەی (بڵێسە) لە گۆرانییەکەدا خوێندوویەتییەوە، هیی گەنجێکی کورمانچ کە لە شەڕدا بە دیل گیراوە و کوژراوە. کچە گەنجەکە لە بازاڕی شار لە بوخارا بە کەسێکی دیکە دەفرۆشرێت. بێهمەن شیڤانی شوان، دەبیستێت گوڵنار دوای دوو ڕۆژ بە دیل گیراوە و دەگەڕێتەوە گوندەکەی خۆی. بەڵام کەس نابینێت، هەموو شوێنێک سووتاوە، هەمووان کوژراون. سەردەکەوێت بۆ سەر گردێکی بەرز و لە کاتی گریاندا گۆرانی Le yâre دەڵێتەوە.[1]