لە شاری بەغدا و لە درێژەی ئەو دیدارە وەرزشییانەی ئەنجامیان دا، شاندی یانەی وەرزشی پێشمەرگە لەلایەن ڕاوێژکاری وەرزشی سەرۆک وەزیرانی ئێراق پێشوازی کران.
ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە #13-09-2023# و لەنێو بارەگەی تایبەتیی خۆی، (خالید گوبەییان) ڕاوێژکاری وەرزشی سەرۆک وەزیرانی ئێراق پێشوازی کرد لە حاکم #مەحمود ئەحمەد موراد# جێگری سەرۆکی یانەی وەرزشی پێشمەرگە و شاندی یاوەری کە پێک هاتبوون لە، (م. شێرزاد محەمەد حەسەن سکرتێری یانە، ئەدیب شکور، وسام محەمەد و زرنگ سەڵاح) ئەندامانی دەستەی کارگێڕی یانە، لەو دیدارە وەرزشیەدا و سەرەتا ڕاوێژکاری وەرزشی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران بەخێرهاتنی لە جێگری سەرۆکی یانەی پێشمەرگە و شاندی یاوەری کردوو هەروەک ئەو سەردانەی بە گرنگ وەسف کرد بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە وەرزشییەکان و ئەنجامدانی دیدارەکانی جێگری سەرۆکی یانەی وەرزشی پێشمەرگەی بۆ ئەو پەیوەندییە پتەوە گێڕایەوە کە لە گۆڕەپانی وەرزشی ئێراق هەیەتی و بە کەسایەتییەکی گرنگی وەرزشی لەقەڵەمی دا.
ئەمە و ناوبراو بە گرنگی زانی پێکەوە دەست لەناو دەست کار بۆ خزمەت بە وەرزشی وڵات بکەن و هەوڵەکانی یانەی وەرزشی پێشمەرگە و حاکم مەحمودی بەرز نرخاند کە شەو و ڕۆژی بۆ ئەو مەبەستە خستۆتە سەر یەک و ئاماژەی بەوەشکرد کە بەڕێزیان لە باکووری ئێراق بۆ باشووری ئێراق کە شاری بەسرەیە بۆ یارییەک و پاڵپشتی لە تیپەکانی گەشتی شەو و ڕۆژ ئەنجام دەدات و ئەوەش نیشاندەری ئەو دڵسۆزییەی جەنابیانە بۆ وەرزش.
پاشان حاکم مەحمود جێگری سەرۆکی یانەی پێشمەرگە سوپاسی خالید گوبەییان ڕاوێژکاری وەرزشی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئێراقی کردوو ئاماژەی بەوەشکرد کە هەوڵەکانی بەڕێزتان بەرز دەنرخێنین بۆ بەهێزتربوونی ژێر خانی وەرزشی ئێراق و گەیاندنی پەیامی وەرزشکارانی وڵات بە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران دەرخەری دڵسۆزی و خەم خۆریتانە.
[1]