تیپی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگە بە شێوەیەکی چڕ ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێی خولی پلە یەکی تۆپی پێی یانەکانی ئێراق دەکات و لەو چوارچێوەیەشدا و بە یارییەکی دۆستانە میوانداری لە یانەی ئیتیسالات کرد.
ئەو یارییە یەکەم یاری دۆستانەی تیمەکەی پێشمەرگە بوو دوایی دەستپێکی ئامادەکارییەکانی وەرزی نوێی، ئەمە و لە کاتژمێر 3:30 خولەکی ئێوارەی ڕۆژی هەینی
22-09-202322-09-2023 و لەسەر یاریگەی
یانەی وەرزشی سیروانی نوێیانەی وەرزشی سیروانی نوێ یارییەکە دەستی پێ کرد، دوایی پیشان دانی ئاستێکی ناوازەی هونەری لەلایەن یاریزانانیان، دواجار بە گۆڵێکی ساڵح موتڵەگ، پێشمەرگە توانی سەرکەوتن بەدەست بهێنێت.
ئامادەکارییەکانی تیپی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت و بڕیارە لەو چوارچێوەیەشدا چەندین یاری دیکەی دۆستانە ڕێک بخات.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 450 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!