خانەی بەساڵاچوان لەنێوان سوود و زیانەکانی دا
#محەمەد ئەحمەد عەبدولواحید#
لە کوردستان لەنێوان ئەم ساڵانەی دوایدا ژمارەیەک خانەی بەساڵاچوان درووستکران بۆ ئەو کەسە بەتەمەنانەی کە لەلایەن کوڕ و کچەکانیانەوە بەخێو ناکرێن و سەرگەردان دەبن و دەکەونە سەر شەقامەکان ئەمەش دەرخەری ئەوەیە کە ویژدان و مرۆڤایەتی بوونی نەماوە بەهۆی ئەوەی کە دایک و باوک هێز و توانای مرۆڤن مرۆڤ هەر چەند گەورە بێت لەئاستی دایک باوک هەر بچووکە ئەوانەی دایک و باوکیان لەدەست داوە زیاتر لە ئازاری نەبوونی دایک و باوک دەگەن هەموو تەمەنی مرۆڤ ئەگەر یەک سەدەش بێت بەشی ئەوە ناکات کە مرۆڤ قەرزی دایک و باوکی بداتەوە یان هەقی شەونخوونی دایک بداتەوە یان بتوانێت بەهەشت مسۆگەر بکات کە خوای گەورە بەگەورەی خۆی بەهەشتی خستۆتە ژێر پێی دایکان ئەو کەسانەی گە پشت لە دایک دەکەن بۆ خۆشی دونیا با چاوەڕێی خۆشبەختی نەبن. مرۆڤە بەختەوەرەکان ئەوانەن کە خزمەتی دایک و باوکیان دەکەن ئەوان لە خۆیان ڕازی دەکەن.
کردنەوەی خانەی بە ساڵاچوان چەند زیانی هەبێت ئەوەندەش سوودی هەیە ئەگەر دایک و باوکێک سەرگەردان بن بکەونە سەر شەقام دور نییە ببێتە هۆی توڕەبوونی خوای گەورە، بەڵام کە خانەی بەساڵاچوان کرانەوە کەسە بێ ویژدانەکان دڵیان کرایەوە بۆ ئەوەی دەستی دایک و باوکیان بگرن و ببەن بۆ خانەی بەساڵاچوان و حکومەت چاودێریان بکات و ئەوانیش لەناو کۆمەڵگە خۆیان بە ئەنازیاری ژیان لەقەڵەم بدەن و ئامۆژگاری کومەڵگا بکەن لەسەر کارە باشەکان . سەرەتا پێویستە مرۆڤ بۆ دایک و باوکی خۆی فریشتە بێت دواتر ببێتە فریادڕەس بۆ خەڵکانی تر، ئەگەر مرۆڤ ویژدای بۆ دایک و باوک و خێزانی خۆی نەبێت هەرگیز بۆ کەسانی دیکەی ناو کۆمەڵگە نابێت، مرۆڤێکی باش و کاری باشی لێ چاوەڕێ ناکرێت.
خانەی بەساڵاچوان نەبوایە ئەو کات مرۆڤایەتی و خۆشەویستی زیاتر دەبوو لەناو کۆمەڵگە تا باڵەخانەی خانەی بەساڵاچوان لەناو شار لە هەمووان بەرزتر بێت و ڕۆژبەڕۆژ فراوانتر بکرێت هەرگیز نابێت چاوەڕێی ئەوە بکەین خۆشەویستی مرۆڤایەتی پەرە بستێنێت.[1]