هەر کەس دزی گای خۆیەتی.
مەبەست لەوەیە کە کۆمەڵێک کەس بڕیاردەدەن بە کۆمەڵ بە یەکەوە کارێک ئەنجامبدەن و قازانج و دەستکەوتەکەی لە کۆتاییدا بەیەکسانی بەشبکەن، بەڵام لەنیوەی کارەکەدا، ڕوون دەبێتەوە کە هەر کەسێک دەیەوێت قازانج بۆلای خۆی ڕاکێشێت، بۆیە کاری بەکۆمەڵ هەڵدەوەشێتەوە. بۆ کەسی خۆویست بەکاردێت کە باوەڕی بەکاری بە کۆمەڵ نەبێت.[1]