قۆناغی شەش تیمی خولی پلە یەکی تۆپی پێی لاوانی یانەکانی ئێراق بە بەشداری شەش یانە دەستی پێ کردوو لە یەکەم یاری ئەو قۆناغەی و لە کۆمەڵەی یەکەمی یانە بەشدارەکان، تیپی تۆپی پێی لاوانی یانەی وەرزشی پێشمەرگە میوانداری لە لاوانی یانەی دیالە کرد، ئەمە و لەو یارییەدا کە لە کاتژمێر 3:30 خولەکی ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە #26-09-2023# و لەسەر یاریگەی فەرماندەیی تایبەت بە یانەکەی بەڕێوەچوو، لاوانی پێشمەرگە دوایی پیشان دانی ئاستێکی بەرز توانیان بە گۆڵێکی بێ وەڵام بردنەوە بەدەست بهێنن.
لە گێمی یەکەمی یاری هەردوو تیم بە ئاستێکی بەرز یاریزانانیان بینران و بەهۆی بەهێزی هێڵی بەرگریان هیچ کام لە تیمەکان سەرکەوتوو نەبوون لە تۆمارکردنی گۆڵ.
ئەمە و گێمی دووەم کە گێمی ڕاهێنەرانە، (ڕێباز سدیق)ی ڕاهێنەری پێشمەرگە دوایی چەند گۆڕانکارییەک لە شێوازی ئەنجام دانی یاریکردن، توانیان لە خولەکی 55 و بە لێدانێکی سزا گۆڵی یەکەم لە ڕێگەی یاریزان (ڕێڤان قاسم) ەوە تۆمار بکەن.
هەرچی لە هەمان گێم بوو پێشمەرگە چەند هەلێکی دیکەی لەدەست دا، دواجار ئەنجام بەو گۆڵە لەبەرژەوەندی کوڕانی پێشمەرگە کۆتایی هات و یەکەم سەرکەوتنی بەدەست هێنا.
بڕیارە تیمە لاوەکەی پێشمەرگەی سلێمانی لە جەولەی دووەمی یارییەکان پشووی بێت و هەرچی لە جەولەی سێیەم دەبێت ڕوو دەکاتە شاری بەغدای پایتەختی ئێراق و دەبێتە میوانی لاوانی یانەی سەناعات کارەبا.
[1]