ناو: وەهاب
ناوی باوک: فەتحوڵڵا
نازناو: وەهاب کادیر
ناوی دایک: ڕەحیم حسێن
یەکێک لەکادیرە دیارەکانى شۆڕشى ئەیلول لە دەشت و وراتى #کۆیە# لەنێوان ساڵانى (1962-1975) وەهاب فەتحوڵڵا کاوێس مەلاکە، ساڵى 1938لە خانەوادەیەکى کوردپەروەر و نیشتمانپەروەرى #ئیلنجاغی گەورە# چاوى بەژیان هەڵهێناوە، لە ساڵى (1962) پەیوەندى بەڕێکخستنەکانى پارتی دیموکراتى کوردستان کردووە لە شۆڕشى ئەیلول، لە ساڵى (1963) لەگەڵ چەند هاوڕێیەکى لە (بنکەى پۆلیسى کۆیە) ەوە بەخۆیان و چەکەکانیانەوە دەچنە گوندى (#گۆمەشین# ) ى شارەدێى #دێگەڵە# لە لاى سەرلق (عەلى ڕەشید) دەبنە پێشمەرگە، دواتر دەبێتە کادیرێکى دیارى ناوچەى کۆیەى پارتى دیموکراتى کوردستان ئەو سەردەم (1962-1966) خورشید شێرە لێپرسراوى ناوچەى کۆیە بووە لەگەڵ چەند کادیرێکى وەکوو (مەلا محەمەد بەحرکەیى و مەلا مستەفاى بانى مارانى و سەیدکاکەى گۆمەشینى) ، تا ساڵى (1975) و نسکۆى شۆڕشى ئەیلول وەک کادیرێکى دیارى سنوورى کۆیە و دەشتى کۆیە کاریکردووە، لە ساڵى (1977) ەوە پەیوەندى بە شۆڕشى نوێ-ەوە دەکات لە ڕێگەى شەهید (سەید مورسەل گردعازەبانى) کە شەهید مورسەل لە سووریاوە نامەى سەرکردایەتى شۆڕشى نوێ و #مام جەلال# ی بۆ دەهێنێت کە تێیدا داواى هاوکارى بۆ پێشمەرگەى سەرەتایى و شۆڕش دەکات، لەدواى ڕاپەڕینەوە پلەى پێشمەرگایەتى فەرماندەى کەرتى تیپى پارێزگارى کێڵگەى نەوتى تەقتەق بووە، ساڵى (1996) لەماوەى تەنیا (40) ڕۆژدا (2) کوڕى شەهید دەکرێن و دواى بەرگرییەکى درێژخایەن لەگەڵ نەخۆشیدا لە (1-1-2010) بۆ یەکجارى ماڵئاوایى دەکات و لە گۆڕستانى ئیلنجاغى گەورە بەخاک سپێردراوە.[1]