نووسینی:- ئاستیاگ
سەرەتا دەمەوێت پێتان بڵێم تاکە ئامانجی من لەم نووسینە ئەوەیە «مرۆڤی کورد بتوانێت ببێت بە خاوەنی بیرکردنەوە و بڕیاری خۆی ، بەتایبەت لە بیروباوەڕی ئایینیدا و ڕزگاری ببێت لەکۆتی بۆماوەیی و بەسەرداسەپاندن» کە ئەمە ئامانجێکی گرینگی منە لە ژیاندا ، هیودارم بە هاوکاری هەمووان بتوانم پڕ بەخۆم، بۆ ئەو ئامانجە و ڕێگای ڕزگاری نیشتمانەکەم تێبکۆشم. ئەوەی دەمەوێت کە ڕوونبێت لەلای هەمووان، بۆ نووسینی ئەم پەرتووکە گەڕاومەتەوە بۆ سەرچاوە مێژووییەکانی خودی ئیسلام و بەدەر لە ئیسلامیش، بۆ چەند بابەتێک و ڕوونکردنەوەیان و سەلماندنیان وەکوو ڕاستییەک کە لە ئیسلامدا بوونی هەیە ، بەبێ ئەوەی چاوپۆشی لە هەر باس و خواسێک بکەم هەموویم بەڕاستی خسووەتە ڕوو ئەوەندەی پێمکراوە ، هیوادارم لە هەر هەڵەیەک کە دەکرێ تووشم بووبێت بمبوورن.
کۆتاشت دەمەوێ لێرەدا ئاماژەی پێبکەم ، قسەیەکی «کاک سۆرانە» کە هەمیشە دەڵێت «پێش ئەوەی جلی پاک لەبەربکەیت جلە پیسەکانت فڕێدە و خۆت پاککەرەوە، چونکە کەس بەسەر جلی پیسەوە جلی پاک لەبەر ناکات» ئەمە هەمان شتە کە ئێمە پێویستمانە، بۆ ئەوەی خۆمان دابماڵین لەو شتە خراپانەی کە پێمان ڕاستن، یاخود ئەو بیرۆکە هەڵانەی کە باوەڕمان پێیە، گەر بێت و لەو ساتەدا شوێنگرەوەیەکی دەستبەجێشمان بۆی نەبێت، کە زانیمان ئێمە هەڵەین ئیدی پێویستە
کۆڵبدەین و بگەڕێین، بۆ ئەوەی شوێنگرەوەیەکی باشترمان دەست
بکەوێت «ئەگەر پێویستمان بەشوێنگرەوەش هەبێت بۆی».[1]