هاواری دێ لە گورگییە.
گورگ لەناو گوند داویەتی لە ڕانەمەڕ، لایەکی مردارکردووەتەوە و مەڕێکیشی بردووە، هەموو شتێک تەواوبووە و لێبووەتەوە، پاشان خەڵکی دەیکەن بەهاتوهاوار، بۆ کەسێکی ترسنۆک بەکاردێت کە لەکاتی شەڕی دەستەویەخەدا خۆی بشارێتەوە، دواتر کە شەڕ تەواوبوو، بچێتەپێش و خۆی سووربکاتەوە. [1]