نانی هەندێک کەس بێ خوێیە.
لە کۆمەڵگەدا کەسانی بەهەڵوێست هەن کە بێبەرانبەر دەستگیرۆیی خەڵکی دەکەن، بەڵام هەندێک کەس لەوانەی هاوکارییان پێشکەش دەکرێت، سپڵە دەردەچن و بێ ئەمەک دەبن. بۆ کەسێک بەکاردێت کە چاکەی لەگەڵ کرابێت و هیچ کاردانەوەیەکی باشی بۆی نەبێت، یان هەندێکجار خراپەی بکات. [1]