نەوس ئەگەر بیگری مستێکە، ئەگەر بەریبدەی پڕ دەشتێکە.
نەوس ئەگەر بیگری خزمەتکارە، ئەگەر بەریبدەی دوژمنێکی بەکارە.
نەوس: خولیا و ئارەزووی مرۆڤ بۆ یەکێک لە هەستە بەرجەستەکانی. مست: واتە: مشت یان ناو لەپی دەست، مەبەست لەوەیە کە حەز و ئارەزووی مرۆڤ لە ژیاندا بێسنوورە، ئارەزوو دەکات زۆر شت بکات بەڵام ئەوەی مرۆڤ جڵەوگیر دەکات، سنووری نەریت، ئایین، یاسای دەوڵەتە. لە ئەدەبی فۆلکلۆریدا وەک مەتەڵیش بەکاردێت. [1]