نوێژی نوێژکەران ناڕوات، ئیشی ئیشکەران ناچێت.
نوێژکەر: مەبەست لەو کەسەیە کە خودا پەرستی ئەنجامدەدات. خودا پەرستی دەکرێت دوابخرێت بەڵام کارکردن ناکرێت دوابخرێت. واتە: هەندێک شت لەکاتی خۆیدا بەدەمییەوە نەچیت، لەدەستی دەدەیت و زیاندەکەیت، بەڵام هەندێک شتی تر دەکرێت قەرەبوو بکرێتەوە. [1]