نیسان گەیشتە بیستی، گا تێردەخوا بە نووستی.
نیسان مەبەستی مانگی نیسانە کە گیا تەواو پێدەگات و گاگەل لە هەر جێگەیەک بێت، تێرەخۆرە دەبێت، مەبەستی لە منداڵە کە لە شیر بڕایەوە و فێری نانخواردن بوو، ئیتر لە خەم دەڕەخسێت. یان هەموو کەسێک کە کەوتەسەر کار و لەسەر پێی خۆی وەستا، باوانی بێخەم دەبن.[1]