پێشەوا هەورامانیپێشەوا هەورامانی گوتەبێژى
حکومەتی هەرێمی کوردستانحکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، نووسراوی فەرمیان بۆ ناردنی 700 ملیارەکە کردووە و چاوەڕێی بەغدان پارەکە بنێرێت.
پێشەوا هەورامانی، ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی
20-11-202320-11-2023 ڕایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان نووسراوی فەرمی کردووە بۆ ناردنی 700 ملیارەکەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، لە ڕۆژانی داهاتووش لەگەڵ هاتنی پارەکە، خشتەی مووچە ڕادەگەیەنرێت.
گوتەبێژی حکومەت لەبارەی مووچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵیش
2023 وتی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندیدایە لەگەڵ سەرۆک وەزیران حکومەتی فیدراڵ بۆ ئەوەی ئەو سێ مانگەشی کە دەمێنێت، بدرێت و مافی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان پارێزراو بێت.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 482 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!