#مەسرور بارزانی#، سەرۆکی #حکومەتی هەرێمی کوردستان# لە چوارەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاساییشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس 2023) لە #دهۆک# ڕایگەیاند:
هەموومان نیگەرانین لە فراوانبوونی شەڕەی غەززە و مەترسی بڵاوبوونەوەی لە ناوچەکە.
باشترین شت ئێراق دەتوانێت بیکات، خۆی دووربخاتەوە لەم ململانێیەی ئیسرائیل و غەززە.
ئێمە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵمانداوە لە ڕێگەی دەزگای خێرخوازییەوە هاوکاری مرۆیی بگەیەنینە ئەو خەڵکەی پێویستییان پێیەتی، بەڵام بەداخەوە تاوەکوو ئێستا هیچ دەرفەتێک نەبووە.
پێموابێت کاتی دوورخستنەوەی حەلبووسی هەڵەبوو. من باسی بڕیارەکە ناکەم، بەڵام کاتەکە باش نەبوو بۆ ئێراق.
دەبووایە پەڕڵەمان ئاگادارکرابوایەوە و دەبووایە پەڕڵەمان خۆی بڕیارەکە بدات.
دادگایەکت هەبێت لە سەرووی هەموویانەوە بڕیاری تاک لایەنانە بدات، بەبێ بیرکردنەوە لە دەرئەنجامەکەی کە دەبێت چۆن بێت؟
سووننە یەکێکن لە پێکهاتەکان و دەبێت ڕێز لەوان و لە نوێنەرەکانیشیان بگیرێت.
ئەگەر هەر گۆڕانکارییەک بکرێت، دەبێت قبووڵکراو بێت لەلایەن حکومەت و ئەو پێکهاتەکان.
کێشەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان بۆ چەند ساڵێک پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.
ئەو ململانێیە لەنێوان #هەولێر# و بەغدا لەسەر نەوت، بەهۆی ئەوەی وەکوو پێویست دەستوور جێبەجێ نەکراوە.
کوردستان چەند مافێکی هەیە لەنێو دەستووردا کە بەداخەوە پشتگوێ خراون. ئەم مافانە، مافی دەرهێنان، بەرهەمهێنان و فرۆشتنی نەوتە.
پرسیاری سەرەکی ئەوەیە کە زۆر ڕوونە، ئایا ئێمە وڵاتێکی فیدراڵین یان بەغدا وڵاتێکی مەرکەزییە؟
عەقلییەتێک لەلایەن بەشێکی بەرپرسانی بەغدا هەیە کە قۆڕخکارە و دەیەوێت هەموو شتێک لەلایەن ناوەندەوە کۆنتڕۆڵ بکرێت.
ئەوەی لە دەستووردا ئاماژەی پێ دراوە، وەرمان نەگرتووە.
ئێمە ڕێز لە گرێبەستە نەوتییەکانی خۆمان دەگرین.
لەبارەی تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان، بەغدا باسی نرخێک دەکات کە واقیعی نییە؛ شەش دۆلاری وەکوو تێچووی بەرهەمهێنانی هەر بەرمیلێک نەوت لە هەرێمی کوردستان داناوە.
ئێمە ئامادەین بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان، بەڵام ئێستا تۆپەکە لە گۆڕەپانی بەغدایە.
کۆبوونەوەیەکی باشمان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی ئێراق هەبووە.
چەند جار قسەم لەگەڵ سەرۆکوەزیران کردووە ئەویش تێگەییشتنی باشی هەیە. [1]