نێچیرڤان بارزانىنێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکانى
پارتى دیموکراتی کوردستانپارتى دیموکراتی کوردستان و
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبوونەوەى باش بوون و هیوادارین ئەنجامى هەبێت.
نێچیرڤان بارزانى لەمیانى وتارێک، کە لە کۆڕبەندى ئاشتى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست لە زانکۆى
دهۆکدهۆک پێشکەشیکرد ڕاشیگەیاند، من و کاک
مەسرور بارزانىمەسرور بارزانى و کاک
قوباد تاڵەبانیقوباد تاڵەبانی و کاک
بافڵ تاڵەبانیبافڵ تاڵەبانی کۆبوونەوەمان کردووە و کۆبوونەوەى تریش دەکەین.
سەرۆکى هەرێمى کوردستان باسى لەوەش کرد، کۆبوونەوەکان هەنگاوى باشى ناوە و هیوادارین لە داهاتووشدا ئەنجامى باشى هەبێت.
نێچیرڤان بارزانى باسى دۆخى ناوچەکەشى کرد و ئەوەشى ڕاگەیاند، دۆخى غەزە مەترسى بۆ ناوچەکە و هەموو جیهانیش هەیە، بۆیە هیوادارم کێشەکان بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێت و چارەسەرى دوو دەوڵەتیش بۆ هەردوو وڵات باشترین چارەسەرە.
باسى لەوەش کرد، ئەگەر دۆخەکە چارەسەر نەکرێت مەترسى بۆ سەر هەموو لایەنەکان درووست دەبێت.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 279 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!