ئۆمێگا-3 یەکێکە لە چەورییە سوودبەخشەکان و ڕۆڵی گرنگی هەیە لە یارمەتیدانی باش کارکردنی ئەندامەکانی جەستە، کاتێک بڕی پێویست وەرناگرێت لە ڕێگە خۆراک یان تەواوکەری خۆراکییەوە، جەستەت ڕووبەڕووی هەندێک گرفت دەبێتەوە.
=KTML_Bold=مەترسییەکانی کەمیی ئۆمێگا-3 لە جەستەدا:=KTML_End=
1. گرفت لە کۆئەندامی دەمار درووستدەبێت، چونکە ئۆمێگا-3 یارمەتیدەری هاوسەنگکردنەوەی فشاری خوێنە، ڕێگری دەکات لە مەیینی خوێن، ئەگەر لە جەستەدا کەم بێت مەترسیی نەخۆشییەکانی دڵ و ئاڵۆزیی کۆئەندامی دەمار درووستدەبێت.
2. مەترسی تووشبوون بەو نەخۆشییانە زیاد دەبێت کە پەیوەندییان بە مێشکەوە هەیە، وەکوو نەخۆشی ئەلزەهایمەر.
3. ئۆمێگا-3 یارمەتیی باشتر کارکردنی سیستمی بەرگری دەدات، کاتێک ئەم ترشە چەورییە لە جەستەدا کەم بێت، دەکرێت سیستمی بەرگری زیادچالاک بێت، هەوکردنی درێژخایەن لە جەستەدا درووستبێت.
4. ئازار لە جومگەکان درووستدەبێت و هەوکردن زیاد دەبێت.
5. دەکرێت چەندین گرفتی پێست درووستبێت، وەکوو ئەکزیما و وشکبوونەوەی پێست.
6. گرفت لە بینایی چاوەکان درووستدەبێت. [1]