چەند تیمێکی پارێزەری بیانی سەرقاڵی تۆمارکردنی سکاڵای یاسایین لەسەر بەرپرسانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# و #پارتی دیموکراتی کوردستان#.
ژمارەیەک پارێزەر سەرقاڵی ئەوان لەسەر ژمارەیەک تاوان کە لە ماوەی ساڵانی 1991 تا 2023 لە هەرێمی کوردستان ئەنجام دراون سکاڵای یاسایی لەسەر ئەو بەرپرسانەی پارتی و یەکێتی تۆماربکەن کە لەو تاوانانە تێوەگلاون و ڕەگەزنامەی وڵاتانی ئەوروپی و ئەمریکایان هەیە.
بەپێی زانیارییەکان، بۆ تۆمارکردنی سکاڵاکان چەندین بەڵگەنامە کۆکراونەتەوە و چەندین کەسیش وەک شایەدحاڵ ئامادە کراون بۆ ئەوەی لەو دۆسیانەدا شایەدی بدەن. [1]