شەکری ستیڤا بە باشترین جێگرەوەی شەکری سپی دادەنرێت لە ڕووی تەندرووستییەوە و لە گەڵای ڕوەکی ستیڤا (Stevia rebaudiana) درووست دەکرێت، نزیکەی (200 بۆ 300 جار) لە شەکری سپی شیرینترە، هەرچەندە هەندێک کەس تامەکەیان لا خۆش نییە و بەشێکی زۆر کەمە لایان وایە کەمێ تاڵە.
دامەزراوەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا (FDA) تەنیا ڕێگای داوە کە شەکری ستیڤای دەرهێنراو لە پێکهاتووەیەکی گەڵای ستیڤا کە ناوی ڕابینایە بەکاربهێنرێت.
=KTML_Bold=دکتۆر #کامەران ژاژڵەیی#، پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراک سوودەکانی و کاریگەرییە لاوەکییەکانی ئەم جۆرە شەکرەی خستوەتەڕوو.=KTML_End=
=KTML_Bold=سوودەکانی:=KTML_End=
شەکری چونکە هیچ کالۆری و کاربۆهێداراتی تێدا نییە و پێکهاتویەکی سرووشتییە بۆیە بە سەلامەترین و تەندرووسترین جێگرەوەی شەکری سپی درووستکراو دادەنرێت بۆ کەسی ئاسایی و نەخۆشی شەکرە و لە کاتی کێتۆ دایت و هەموو ڕێجیمەکانی تردا.
=KTML_Bold=کاریگەریە لاوەکییەکانی:=KTML_End=
زۆر کەمن و زۆرجار دوایی ماوەیەکی کوورت نامێنن:
- دڵ تێکەڵهاتن و زیاد بوونی غازات و سکچوون.
- هەستیاریی بە شەکری ستیڤا؛ وێنەی هەمووی پێکهاتویەک کە لە گەڵای ڕووەک درووست بکرێت ڕەنگە ژمارەیەکی کەم تووشی هەستیاریی ببن.
- دابەزینی ئاستی شەکرەی خوێن لەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە، چونکە هەندێک پێکهاتوی دەبێتە هۆی دابەزینی شەکرە لەو کەسانەی چارەسەری شەکرە وەردەگرن.
- ڕەنگە ببێتە هۆی دابەزینی فشاری خوێن. [1]