پەتای وەرزی یەکێکە لەو نەخۆشیانەی کە لە منداڵانی خوار تەمەن 5 ساڵ وە بەتایبەتیی خوار تەمەنی 2 ساڵی زۆر باوە، وە ساڵانە ڕێژەیەکی منداڵان بەهۆی ئەم حاڵەتەوە پێویستیان بە مانەوە لە نەخۆشخانە دەبێت، ئەمەش بەهۆی کاریگەرییەکانی نەخۆشییەکە، کە دکتۆر گەشبین کاوە حەمەشەریف، پزیشکی پسپۆڕی منداڵان و تازە لەدایکبوان و گەشە، بڵاویکردووەتەوە.
=KTML_Bold=ماکەکانی نەخۆشییەکە:=KTML_End=
- هەوکردنی سییەکان
- وشکبوونەوەی جەستە
- تێکچوونی تەندرووستی لەو منداڵانەی کە نەخۆشی درێژخایەنەکانی وەکە ڕەبۆ و نەخۆشی زکماکی دڵیان هەیە.
- هەوکردی گۆی ناوەڕاست و جیوبەکانی لوت.
=KTML_Bold=چۆن وابکەین منداڵەکان بپارێزین لەو ڤایرۆسانە؟=KTML_End=
1. وەرگرتنی ڤاکسینی تایبەت ئەگەر بەردەستبێت.
2. دەست شتن، کە یەکێکە لە باشترین ڕێگاکان بۆ خۆپاراستن لە هەموو بەکتریا و ڤایرۆسەکان.
3. منداڵەکەت فێربکە لەکاتی پژمە و کۆکە کلینێکس بە دەمیەوە بگرێت، وە وابکەین کە بەردەستبێت بۆ منداڵەکان.
4. پاکردنەوەی یاری و شتە تایبەتەکانی منداڵەکە و کەلوپەلی ناوماڵ، چونکە زۆربەی ڤایرۆسەکان دەتوانن بۆ ماوەی 2 ڕۆژ لەسەر ڕوکەشەکان بە زیندوی بمێننەوە و تووشی نەخۆشیمان بکەن.
5. هەوڵبە لە کاتی تووشبوون بە پەتای وەرزی لەماڵەوە بمێننەوە وە تێکەڵی ئەو کەسانە نەبن کە نەخۆشن بۆ ڕیگریکردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسەکان.
=KTML_Bold=ئەو خواردنانەی بەسوودن بۆ بەرزکردنەوەی بەرگری جەستە لە منداڵاندا:=KTML_End=
- سپێناخ و برۆکلی.
- میوە مزرەمەنیەکان و کیوی.
- هێلکە و پاقلەمەنیەکان و ماسی.
- بادەم و چەرەساتەکانی دیکە.
- سیر. [1]