لەگەڵ دەسپێکی وەرزی سەرما شێلم دەبێتە بەشێک لە خۆراکی مرۆڤ، #شێلم# لە گرووپی کەلەرم و قەڕنابیت و بڕوکلیە، وەکوو سەلک و سەوزە بوونی هەیە، سوودەکانی سەوزە و گەڵاکەی زیاترە لە سەلکەکەی.
شێلم بە هەردوو جۆرەکەی باشترە لێبنرێت، بە کوڵاندن و سوورکردنەوەی سەوزەکەی چونکە بەکاڵی لەوانەیە ببێتە هۆی ئازار و غازاتی زۆری ناوسک.
=KTML_Bold=سوودەکانی:=KTML_End=
1. بۆ تەندرووستی چاو: لە #گێزەر# زۆر باشترە بەتایبەتیی گەڵاکەی، چونکە زۆر دەوڵەمەندە بە ڤیتامین ئەی و ماددەی لیوتین و زانتین، بۆ بەهێزبوونی توانای بینینی چاو و وە خۆپاراستن لە تێکچونی شەبەکییە و زوپیربوونی بینین.
2. بۆ بەهێزبوونی توانای بەرگری لەش؛ سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی.
3. بەهێزکردنی ئێسک و جومگەکان.
4. تەندرووستی دڵ و بۆریەکانی خوێن.
5. دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکانی گرووپی بی کە زۆر پێویستن بۆ تەندرووستی هەموو ئەندامەکانی لەش.
6. بۆ تەندرووستی مێشک و دەمارەکان.
8. بۆ نەخۆشی شەکرە چونکە ڕێژەی شەکری زۆر کەمە بە پێچەوانەوەی پەتاتە.
9. دەوڵەمەندە بە کانزاکانی وەکوو کالیسیۆم مەگنیسیۆم، مەنگەنیز، پۆتاسیۆم، فسفۆڕ و ئاسن.
10. دەوڵەمەندە بە ڤیتامین ئی و کەی.
11. بۆ خۆپاراستن و چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجە.
12. بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بەرزی پەستانی خوێن.
13. بۆ جوانی پێست و بەهێزبوونی قژ.
14. بۆ چارەسەری قەبزی.
15. بۆ دابەزینی کێشی زیادەی لەش.
16. بۆ چارەسەری قڵیشی پێ، دانانی پێ لەناو تەشتێک کە ئاوی شێلمی تیابێت بۆ 10 خولەک پێش نووستن وە دووبارەکردنەوەی بۆ چەند شەوێک.
=KTML_Bold=زیانەکانی خواردنی شێلم:=KTML_End=
زۆر خواردنی شێلم بۆ ماوەیەکی زۆر لەوانەیە ببێتە هۆی درووست بوونی گرفت بۆ ئەندامەکانی لەش:
1. نەخۆشی کەمکاری ڕژێنی دەرەقی: دەبێت ئاگاداربن چونکە شێلم دەبێتە هۆی کەمکاری ڕژێنی دەرەقی.
2. کەمکاری گورچیلە: زۆر خواردنی شێلم لەوانەیە ببێتە هۆی هەوکردنی گورچیلە و کەمکاری.
3. سکچوون و ئازار و غازاتی ناوسک.
4. کاریگەریی دەرمانی دژی مەیینی خوێن و دژەمیکرۆب کەم دەکاتەوە.
5. هەستیاری و حەساسییەت بە شێلم لەوانەیە ببێتە هۆی سووربوونەوەی دەموچاو وە جەستەی مرۆڤ و خوران. [1]