خواردنی ژەمەکان یەکێکە لە هەستە چێژ بەخشەکان بۆ مرۆڤ، بەڵام وەکوو هەر شتێکی دیکە ئەگەر زیادەڕەوی لە خواردنیدا بکرێت، زیانی دەبێت و کێش زیاد دەکات، هەندێک کەس گرفتی ئەوەی هەیە کە بەردەوام هەست بە برسێتی دەکات، ئەگەر کێشەی هۆڕمۆن یان دەروونیت نەبوو، دەکرێت شەش هۆکاری دیکە وابکەن زووزوو هەست بە برسێتی بکەیت.
=KTML_Bold=1. جوینی بنێشت:=KTML_End=
یارمەتیی هەرسکردنی خواردن دەدات، هەر بۆیە واتلێدەکات هەست بە برسێتی بکەیت.
=KTML_Bold=2. کەمخەوی:=KTML_End=
لە توێژینەوەیەکدا دەرکەوتووە هەتا کەمتر بخەویت، بۆ ڕۆژی دواتر زیاتر هەست بە برسێتی دەکەیت، چونکە کەمخەوی پەیوەندی بە هۆڕمۆنی گریلین هەیە، کە بەرپرسە لە هەستی برسێتی.
=KTML_Bold=3. سووڕی مانگانە:=KTML_End=
کاتێک هۆڕمۆنی ئیسترۆجین لە جەستەدا بەرزە، لە بەرانبەردا هۆڕمۆنی کۆرتیزۆل بەرزدەبێتەوە، ئەمەش مێتابۆلیزم چالاک دەکات و ئارەزوی خانمان زیاد دەبێت بۆ خواردن، بەتایبەتیی شیرینی و کاربۆهیدرات.
=KTML_Bold=4. تینوێتی:=KTML_End=
کاتێک جەستە وشک دەبێتەوە، بەتایبەتیی لە کەشی گەرمدا، هەست بە برسێتی دەکەیت، کە لە ڕاستیدا تینوتە نەک برسیت بێت، پێویستە بزانیت کە برسێتی و تینوێتی کۆنترۆڵکراون لەلایەن ژێرلانکەوە لە مێشکدا، هەر بۆیە دەکرێت ئاماژەکان تێکەڵ ببن.
=KTML_Bold=5. زۆر خواردنی شەکر:=KTML_End=
شەکر بەخێرایی ڕێژەی شەکری خوێن بەرز دەکاتەوە و بەخێرایی نزمی دەکاتەوە، هەر بۆیە دەکرێت تووشی شەکەتیت بکات، ئارەزوت بۆ خواردن زۆربێت.
=KTML_Bold=6. فشاری دەروونی:=KTML_End=
مرۆڤ لە کاتی فشاری دەروونیدا هۆڕمۆنی کۆرتیزۆلی بەرز دەبێتەوە، ئەمەش وادەکات هەست بە برسێتی بکات و ئارەزوی بۆ خواردن زیاتربێت. [1]