جگەر بەهۆی ئەوەی دووەم گەورەترین ئەندامی لەشە، ئەرکی پاککردنەوەی خوێنە لە ماددە ژەهراوییەکان کە لە سیرەمدا کۆدەبێتەوە، هاوکات جگەر یارمەتیی هۆرمۆنەکان دەدات و ئاستی شەکر لە جەستە ڕێک دەخات، پێویستی بەوە هەیە پارێزگاری لێبکرێت لە ڕێگەی سیستمی خۆراکییەوە.
چەند جۆرێکی خواردنەوە هەیە یارمەتیدەرن بۆ خاوێنبوونەوەی جگەر، دەتوانیت گرنگییان پێبدەیت.
1. شۆفان
دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ، ماددە کانزاییەکان و ڤیتامینی تێدایە، جگەر خاوێندەکاتەوە و کەڵک بە کرداری هەرس دەگەیەنێت، ژەهر لە جەستەدا کەمدەکاتەوە، دەتوانیت شۆفانەکە لەناو ئاوی کوڵاو دابنێیت، بۆ ماوەی 2-3 کاتژمێر جێبهێڵیت بخوسێت، پاشان شۆفانەکە بپاڵێویت، لەگەڵ یەک کەوچک دارچین و ئاو تێکەڵی بکەیت و بیخۆیتەوە.
2. چای بەیبوون
چای گوڵەبەیبوون دژە ئۆکسانێکی بەهێزە و فشاری دەروونی کەمدەکاتەوە، کاریگەریی هەیە لە ڕێکخستنەوەی سیستمی خەو، هەوکردنی دەمارەکان کەمدەکاتەوە، بۆ شێوازی درووستکردنی، دەتوانیت یەک کوپ ئاوی کوڵاو، لەگەڵ یەک کەوچک گوڵە بەیبوون تێکەڵ بکەیت و سەری داپۆشیت بۆ ماوەی 10 خولەک، پێویستە هەموو ڕۆژێک بیخۆیتەوە، بەلایەنی کەم بۆ ماوەی 2 هەفتە بەردەوام بیت بۆ ئەوەی ئەنجامێکی باشی هەبێت.
3. زەنجەفیل و لیمۆ
دژە هەوکردن و دژە ئۆکسانە، جەستە لە ژەهر خاوێندەکاتەوە، ڕۆڵی هەیە لە کەمکردنەوەی کێشی جەستە و غازات کەمدەکاتەوە، هەندێک زەنجەفیل بکەرە ناو ئاوی کوڵاو، ئاوی نیو لیمۆی بۆ زیاد بکە، بۆ ماوەی 15 خولەک جێی بهێڵە، پاشان بیخۆرەوە.
4. شەربەتی چەوەندەر
دژە ئۆکسانە و فۆلسیک ئەسیدی تێدایە، لەگەڵ مەگنسیۆم، پۆتاسیۆم، ڤیتامین A و C، ژەهری جەستە فڕێدەداتە دەرەوە، دەتوانیت شلیکی تێبکەیت بۆ ئەوەی زیاتر سوودبەخش بێت.
[1]