ناو: حەکیم
نازناو: ئازار سەرچاوی
ناوی باوک: حەسەن
ڕۆژی لەدایکبوون:
21-03-197121-03-1971
شوێنی لەدایکبوون: سەرچاو-
قەرەداغقەرەداغ
ژیاننامە
لەزاری خۆیەوە:
ناوی تەواوم (حەکیم حەسەن محەمەد محێدین)ە، نازناوم (ئازار سەرچاوی)یە. 21-03-1971 لە گوندی (سەرچاو) ، سەربە شارەدێی قەرەداغ لە دایک بووم، پلەی خوێندنم سەرەتاییە. ئێستا (2024) لە قەرەداغ دەژیم لەگەڵ هاوسەر و چوار منداڵی کوڕ و کچ.
لە ساڵی
1985 ەوە پەیوەندیم بە حزبی شیوعی کردووە، لە
06-07-198706-07-1987 بە فەرمی لە بەتالیۆنی 15ی قەرەداغ بوومەتە پێشمەرگە بێ دابڕان، هەتا ڕاپەڕینی ئازاری1991.
لە ژیانی پێشمەرگایەتیم، بەشداری چەندین خولی (سیاسی، فیکری، سەربازی، برینپێچی)م کردووە،
سەروسەوداشم لەگەڵ خوێندنەوە و نووسین باشبوو، لە هەفتەنامەکانی
ڕێگای کوردستانڕێگای کوردستان،
هاوڵاتیهاوڵاتی و
ئاوێنەئاوێنە، هەروەها ماڵپەڕ و سایتەکان، بابەتی (سیاسی، فیکری، کۆمەڵایەتی، هۆنراوە و پەخشان)م نووسیوە، لە یاد و کۆڕەکاندا پەخشانە هۆنراوەم خوێندووەتەوە. سێ ساڵ پەیامنێری ڕادیۆی ئازادی بووم لە
سلێمانیسلێمانی. لە ئێستادا زیاتر لە (300) هۆنراوە و پەخشانی جۆراوجۆرم هەن، لەنێو سۆشیال میدیا بڵاوم کردونەتەوە و کۆم نەکردونەتەوە.
نازناوی (ئازار سەرچاوی) بۆ ئەزموونی یەکەمجاری نووسینم دەگەڕێتەوە، کە بەشداربووم لە بڵاوکراوەیەکی دیواریدا لە پایزی
1988 لە (دۆڵەتو)ی سنووری
سەردەشتسەردەشتی خۆرهەڵاتی کوردستان.
[1]
یەکەم بەشی یادەوەریی ڕۆژانی پێشمەرگایەتی خۆی نووسیوەتەوە بە ناونیشانی:
ئازارەکانی ئەنفالئازارەکانی ئەنفال .
فەیسبووکی: ئازار سەرچاوی
فەیسبووکی: Azar Sarchawy