شاندێکی باڵای #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# سەردانی مەکۆی سەرەکی #بزووتنەوەی گۆڕان# لە شاری #سلێمانی# دەکەن و لەگەڵ شاندێکی ئەو بزووتنەوەیە کۆدەبنەوە.
شاندەکەی یەکێتی ئەمڕۆ یەکشەممە #26-11-2023# سەردانی مەکۆی سەرەکی گۆڕان دەکەن، کە شاندەکەی #بافڵ تاڵەبانی# سەرۆکی ئەو حیزبە سەرۆکایەتی دەکات.
هەر بە گوێرەی زانیارییەکان، کۆبوونەوەکە بە ئامانجی چەند پرسێکە، بەتایبەتیی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو حیزب و تاوتوێکردنی چەند پرسێکی ناوخۆیی و ئێراق. [1]