پەتای وەرزی منداڵان، نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە، بەشی سەرەوەی کۆئەندامی هەناسە تووش دەبێت یەک بۆ سێ ڕۆژ دوای بەریەک کەوتن لەگەڵ ڤایرۆسەکە، بۆ ماوەی هەفتەیەک بۆ 10 ڕۆژ بەردەوام دەبێت، نەخۆشییەکی ترسناک نییە و خۆی چاکدەبێتەوە دوای تەواوکردنی سووڕی ڤایرۆسەکە، دکتۆر پشدەر عەبدوڵڵا ئیسماعیل، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان و گەشەی منداڵان نیشانە و شێوازی چارەسەرکردنی ئەم پەتایەی خستوەتەڕوو.
=KTML_Bold=نیشانەکانی=KTML_End=:
1. لوتی تەڕ دەبێت.
2. قوڕگی خوران و ئازاری دەبێت.
3. کۆکە.
4. هەست بە ئازار و بێتاقەتی دەکات.
5. پژمە.
6. تایەکی کەم هەندێکجار تایەکی بەرز.
7. بە گشتی هەست بە باشی ناکات.
=KTML_Bold=لە چ کاتێکدا پێویستە پزیشک بیبینێت:=KTML_End=
1. تا بەرزتر لە 38 پلەی سیلیزی لە منداڵی خوار تەمەنی سێ مانگ.
2. بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی یان مانەوەی تاکەی بۆ زیاتر لە دوو ڕۆژ.
3. نیشانەکانی بەرەو خراپی بڕۆن.
4. سەرئێشەیەکی زۆر و کۆکەیەکی زۆر.
5. خیزەی سنگ.
6. ئازاری گوێچکە.
7. ئارەزوی خواردنی نەمێنێت.
8. هۆشی بەرەو خراپی بڕوات.
=KTML_Bold=چۆنییەتی خۆپاراستن:=KTML_End=
- بەردەوام دەستی منداڵەکە بە سابوون بشۆ.
-بەردەوام ئاگاداری پاکوخاوێنی چێشتخانە و گەرماو بە.
- بەردەوام کلێنێکس بەکاربهێنە بەتایبەت لە کاتی کۆکە و پژمە، منداڵەکەت فێر بکە لەکاتی نەبوونی کلێنێکس ئەگەر کۆکەو پژمەی هات با سەر بنێت بە ئانیشکییەوە بۆ ئەوەی ڤایرۆسەکە بڵاونەکاتەوە.
-هەوڵ بدە بەهیچ شێوەیەک کەوچک و پەرداخی کەسی تووشبوو بەکارنەهێنێت.
-هەوڵ بدە بەریەک کەوتنی لەگەڵ کەسی تووشبوو نەبێت.
=KTML_Bold=چارەسەرەکانی لە ماڵەوە:=KTML_End=
1. خواردنەوەی بڕێکی زۆر لە شلەمەنی وەک ئاو و شەربەت وەک شەربەتی گەرمی لیمۆ.
2. خواردنی شۆربای مریشک.
3. پشوودان لە ماڵەوە.
4. ڕێکخستنی پلەی گەرمی و شێداری ژووری پشوودانی منداڵەکەت، نابێت زۆر گەرم بێت یان سارد بێت، یان وشک بێت.
5. غەڕغەڕەکڕدن بە خوێ و ئاو (خوێواو). [1]