ناو: عەبدولڕەحمان
نازناو: عەزیزی
ڕۆژی لەدایکبوون: #1969#
شوێنی لەدایکبوون: #بۆکان#
$ژیاننامە$
عەبدولڕەحمان عەزیزی لە ساڵی 1348ی هەتاوی لە شاری بوکان لە دایک بووە، لە ساڵی 1363وە دەستی بە چالاکیی هونەری کردووە. نووسەر و وەرگێڕ، دەرهێنەری فیلم و شانۆ و ئەکتەر و ڕەخنەگری شانۆیە. بەرهەمەکانی دیکەی بریتین لە نووسینی وتار، وەرگێڕانی چەندین شانۆنامە، ئەنجامدانی توێژینەوەی شانۆیی و بەڕێوەبردنی پەیمانگای زانکۆی ڕەسامی هونەری ڕۆژاوای ئێران و مامۆستابوون لەم زانکۆیە. لە ساڵانی 1367 تا 1375 وەک ئەکتەر لە زنجیرە تەلەڤزیۆنییەکان و کوورتە شانۆنامەکانی بەشی کوردی تەلەڤزیۆنی تاران، #مەهاباد#، #سنە#، #ورمێ# بەشداری کردووە. لە ساڵی 1375 تا 1379 وەک بەڕێوەبەری پەیمانگای زانکۆی ڕەسام هونەر لە ئازەربایجانی ڕۆژاوا و کوردستان هەڵبژێردرا.
ئەندامێکی ناوەکی ناوەندی گرووپی شانۆی کوچک ی بۆکان کە مۆڵەتی چالاکیی گرووپی B ی هەیە.
ئەکتەر-شانۆنامەنووس و دەرهێنەر-مامۆستای شانۆ، توێژەر-مێژووی وانەوتنەوە و ڕاهێنان.
بەڕێوەبردن و وانەوتنەوە لە پەیمانگای زانکۆی هونەری ڕەسام لقی بۆکان.
هاوکاری بەردەوام و پێکهێنانی گرووپی شانۆ و نمایش لە کۆمەڵگەی فەرهەنگی و هونەری لە ورمێ.
هاوکاری بەردەوام لە نووسینی شانۆنامە، دەرهێنان و نواندن لە بەرنامە تەلەڤزیۆنییە نێودەوڵەتییەکان لە تاران و لە ناوەندەکانی ورمێ، سنە و مەهاباد.
هاوکاری و وانەوتنەوە و نووسینی نامیلکەی پەروەردەیی و زانکۆیی پەیمانگای باڵای پەروەردەی هونەری پەیام لە شاری سنە.
بەشداری بەردەوام لە فێستیڤاڵە شانۆییە نێودەوڵەتییەکانی شار-پارێزگا-ناوچەیی-وڵات-نێودەوڵەتی.
ناوبژیوانی یان هاوکاریکردن و سەرپەرشتیکردنی فێستیڤاڵەکانی ناوخۆ و دەرەوە.
بەرپرسی خولی جۆراوجۆری کۆمەڵەی هونەرە نمایشییەکانی شاری بۆکان.
هاوکاری و فێرکردن و بەرپرسیارییەتی لە قۆناغە جیاجیاکانی بواری هونەری شانۆی .
هاوکاری و فێرکردن لە ناوەندە ڕۆشنبیری و هونەریەکانی پەروەردە و پەروەردەکردن لە شاری بۆکان.
کۆکردنەوە و لێکۆڵینەوە لە بواری بنەماکانی هونەر، مێژووی هونەر لە کوردستان و چاپکراوی وەک پەرتووکی دەرسی و لە بڵاوکراوەکاندا جێگیرکران و بە شێوەی ئۆنڵاین لە سایت و داتابەیسەکانی هونەردا دەستیان پێدەگات.
وەرگێڕانی چەند شانۆنامەیەک لە بەرهەمە دراماتیکییە بەناوبانگەکان.
ئەندامی دەستەی پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندنی بەرهەمە شانۆییەکانی بۆکان لە قۆناغە جیاوازەکاندا.
ئەندامی ئەنجوومەنی فێستیڤاڵی نیشتمانی شانۆنامەنووسی مانا.
ئەندامی دەستەی نووسەرانی سایتی هەواڵ و شیکاری بوکان شانۆ.
ئەندامی سکرتاریەتی یەکەمین فێستیڤاڵی شانۆی تاک کەسی بوکان.
ئەندامی پەیوەندییە گشتییەکانی فێستیڤاڵەکانی پانتۆمایم .
ئەندامی پەیوەندییە گشتییەکانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی #کەرکووک# .
ئەندامی پەیوەندییە گشتییەکانی حەڤدەیەمین فێستیڤاڵی شانۆی کوردی #سەقز# و هاوکاری قۆناغەکانی پێشووی فێستیڤاڵ.
وەرگێڕ و بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکان و ئەندامی گرووپی شانۆی هەواری کەرکووک لە ئێران.
بەڕێوەبردنی گەورەترین پەرتووکخانەی دیجیتاڵی هونەرە شانۆییەکان لە کوردستان
ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندییە گشتییەکانی فێستیڤاڵی شانۆی پانتۆمیمی ئێران
شانۆی بەیانی دەردەکەۆێت-لە نووسینی ئیبراهیم مەکی-دەرهێنانی عەبدولڕەحمان عەزیزی- هۆڵی ئازادی-1365
شانۆی هۆتێل نیمکت-لە نووسینی ئیبراهیم مەکی-دەرهێنانی-عەبدولڕەحمان عەزیزی- هۆڵی ئازادی-1366
شانۆنامەی پیر چنگی: لەسەر بنەمای چیرۆکێکی مەسنەوی مەولوی / نووسەر موحسین خوسرەوی.-دەرھێنەر: عەبدوڕەحمان عەزیزی- هۆڵی ئازادی-1366
شانۆی شەجەری موراد-نووسینی عەبدوڕەحمان عەزیزی-1371
بە ئامادەبوونی با، لە نووسینی بەهرام بەیزایی، دەرهێنانی عەبدولڕەحمان عەزیزی، کۆمەڵەی ڕۆشنبیری و هونەری بۆکان-1373
لە ساڵی 1374 لەگەڵ خاتوو مەعسومە گەورکی شاعیر و مامۆستای ئەدەبیات لە بۆکان هاوسەرگیری دەکات. کە یەکێک بوو لەلایەنگرانی ڕاستەقینە بۆ درێژەدان بە کارە هونەری و شانۆییەکانی.
وە لە سەرەتای پێکهێنانی ئەنجوومەنی هونەرە شانۆییەکانی بوکان، یەکێک لە دامەزرێنەران و ئەندامانی هەمیشەیی، هەروەها دامەزرێنەران و ئەندامانی گرووپی شانۆی کوچک، کە پێکهاتبوون لە هونەرمەندانی دێرین وبەئەزموونی بۆکان. کاریگەریی ڕەحمان عەزیزی لەسەر فیکر و هونەری شانۆی کوردی لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران، تورکیا، ئێراق، سووریا، و بۆ هەموو هونەرمەندانی کورد لە هەموو جیهان بە مەبەستی پێکهێنانی ناوکی پەیوەندی فیزیکی و مەجازی و دامەزراندنی پەرتووکخانەی دیجیتاڵی و... کۆکردنەوەی سەرچاوە و ئاماژەکانی شانۆی کوردستان.سەرنجڕاکێشە وە لە زۆرێک لە فێستیڤاڵە شانۆییەکانی ناوچەکەدا ستایش و ڕێزی لێگیراوە. [1]