شانۆنامەی ڕۆبنسن و کروزۆ
نووسەر: نینا دینترۆنا جیاکۆمۆراڤیچیۆ
وەرگێڕی فارسی: عەلیرەزا کووشک جەلالی
وەرگێڕانی لە فارسییەوە: #ڕەحمان عەزیزی#
پێشەکی:
نمایشێکی پڕ لە نوکتە بۆ منداڵان و گەنجان و گەورەکان. دوورگەیەک، دوو سەرباز، دوو دوژمن دژی یەکتر. ململانێ دەست پێدەکات. کێ بچێت و کێ بمێنێتەوە؟ شەڕی خاوەندارێتی ئەم پارچە زەوییە بە چیرۆکی کۆمیدی سەیر و پێکدادانی توندوتیژ وێنا دەکرێت. توندوتیژی و ململانێی دەسەڵات و ترس لە مرۆڤە بێگانەکان ڕوویەکی گرۆتێسک نیشان دەدەن. هێواش هێواش ئەم دووانە درک بە خاڵە هاوبەشەکانیان دەکەن، پێکەوە یاری دەکەن، یادەوەرییە ڕۆمانسییەکانی ماڵ و خێزانیان بۆ یەکتر دەگێڕنەوە و دواجاریش بەو هەموو جیاوازییە جەستەیی و ڕۆحییەوە دوژمنەکەیان وەک مرۆڤێک قبووڵ دەکەن.
[1]