دەربارەی داهێنان - بەشی دووەم
ئامادەکردن و وەرگێڕان: #شارا ڕەشید#
=KTML_Bold=داهێنان لە دیدی ناودارانەوە:=KTML_End=
1-داهێنان نیشتمانی نییە. (ئاندریە جیید)
2-خەیاڵکردن خەسلەتی مرۆڤی داهێنەرە. (فیلیب بۆن) .
3-ئەوانەی لە داهێنان دەترسن دەتوانن شاران بوونیات بنێن، بەڵام شارستانییەت نا. (یاسر حرب) .
4-نهێنی داهێنان لە شاردنەوەی سەرچاوەکانتە. (ئەلبیرت ئینشتاین) .
5-داهێنان ئازایەتی دەستبەرداربوون لە شتە جێگیرەکان دەخوازێت. (ئیریک فڕۆم) .
$کەسی داهێنەر کێیە؟ (creative)$
کەسی داهێنەر لە ڕووی سرووشتییەوە کەسێکە زۆر جیاواز نییە لە خەڵکانی دیکە، بەڵام هەندێک تایبەتمەندی و توانای هەیە کە نیشانەی دۆزینەوە و نوێکردنەوەن.
هەموو کەسێک دەتوانێت داهێنەربێت گەر هەندێک زانیاری و کارامەیی بەدەستبهێنێت وبەرەو داهێنان ئاڕاستەیان بکات و هەوڵ بدات ئەو زانیاری و کارامەییانە لە خۆیدا بەهێزتر بکات ، بۆیە ناتوانین بە شێوەیەکی ڕەها بە کەسێک بڵیین ( ئەمە داهێنەر نییە) چونکە هەموو کەس بەهۆی ژیانکردن هەندێک زانیاری و کارامەیی داهێنەرانەی بەدەست هێناوە، ئەگەرچی کەم بن یان دەگمەن، بەڵام خۆ ئەو کەسە دواجار لەگەڵ ئەو زانیاری وکارامەییانەدا ژیاوە و ئەزموونی کردووە و چێژی لێ بینیوە.
بۆیە داهێنان بۆ زۆرینەی خەڵکی شتێی دوورە دەست نییە، بەڵام جیاوازیی نێوان زانایان و بیرمەندان و هونەرمەندان لەگەڵ خەڵکی ئاسیی ئەوەیە کە ئەزموونی ئەوان و بابەتەکانیان کاریگەرییەکی گەورەتری هەبووە بۆ ژیانی خەڵکی وەک لە ئەزموونی خەڵکانی ئاسایی.
=KTML_Bold=چەند ئاماژەیەک کە نیشانەی بوونی داهێنانە:=KTML_End=
1-تینوێتی بۆ فێربوون و ئارەزوویەکی زۆر بۆ کۆکردنەوەی زانیاری.
2-پەیوەست بوون بە ئامانجێکی باڵاوە و خۆنەیستی لە کارکردندا بە مەبەستی گەیشتن بەو ئامانجە.
3-توانای پێشکەشکردنی بیرۆکە و پێشنیاری قایلکار.
4-خۆڕسکی وخۆگونجاندن لە مامەڵەکردن و باوەڕ بە خۆبوون.
5-هاندان بۆ ئاڵوگۆڕکردنی بیروبۆچوون و هاوبەشیکردن و ڕەخنەگرتنی خودی. [1]
=KTML_Bold=ئەم بابەتە بە ڕینووسی سەرچاوەی ئاماژەپێکراو نووسراوە کوردیپێدیا بەهیچ شێوازێک دەستکاری نەکردووە=KTML_End=