پاش ئەوەی لە کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان متمانەی بوون بە سەرۆکی ئەنجوومەنی بەرژەوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێ بەخشرا، سەرۆکی یانەی وەرزشی پێشمەرگە بە چەپکە گوڵ لەنێو بارەگەی یانەی وەرزشی پێشمەرگە پێشوازی لێکرا.
ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە #04-10-2023#، لەنێو بارەگەی یانەی پێشمەرگە، حاکم #مەحمود ئەحمەد موراد# جێگری سەرۆکی یانەی وەرزشی پێشمەرگە بە ئامادەبوونی هەریەک لە (م.شێرزاد محەمەد حەسەن سکرتێری یانە و م.ئیبراهیم قاسم ڕاوێژکاری وەرزشی سەرۆک و موسا ڕەئوف، ئەدیب شکور، وسام محەمەد، زرنگ سەڵاح، هەردوو خاتوون کەلسوم محەمەد و نەشمیل محەمەد) ئەندامانی دەستەی کارگێڕی یانە، پێشوازی کرا لە بەڕێز #شێخ جەعفەر شێخ مستەفا# سەرۆکی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی#، لەلایەن یاریزانانی تیپەکانی یانەی پێشمەرگە بە گوڵ پیرۆزبایی لێکرا بۆ هەڵبژاردنی بە سەرۆکی ( ئەنجوومەنی بەرژەوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ).
ئەمه و لە وتەیەکی کوورتدا سەرۆکی یانەی پێشمەرگە سوپاسی تەواوی کارگێڕی یانەکەیانی کرد بۆ ئەو دڵسۆزی و خەم خۆریەیان و هەروەک دوپاتی کردەوە کە بە ناوی پێشمەرگە خزمەت بە خاک و نیشتمانەکەمان دەکەین چ لە ڕووی پێشمەرگایەتی بێت یاخود وەرزش لەنێو یانەخۆشەویستەکەی شاری سلێمانی، یانەی وەرزشی پیشمەرگە کە بووەتە ماڵی کۆکەرەوەی چینی گەنجان و لاوان و وەرزشکارە پاڵەوانەکانیش لەم یانە ڕەنگینەوە توانیویانە توانای خۆیان پیشان بدەن و بگەنە ڕیزی هەڵبژاردەکانی ئێراق بەڕێزیان دووبارە پیرۆزبایی سەرکەوتنەکانی لە تیمی لاوان و تازەپێگەیشتووانی تۆپی پێی یانەکەیان کرد کە لە خولی ئێراق دا بە ئاستێکی بەرز دەبینرێن و دەست کەوت و نازناو بەدەست دێنن.
پاشان سەرۆکی یانە، پێشوازی لە کۆمەڵێک کەسایەتی و ئەندامانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد کە بە مەبەستی پیرۆزبایی سەردانیان کردبوو.
[1]