کەمال کەرکووکىکەمال کەرکووکى، ئەندامى مەکتەبى سیاسى
پارتى دیموکراتی کوردستانپارتى دیموکراتی کوردستان دەڵێت: لە هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکان،
کەرکووککەرکووکییەکان دەنگ بە لیستى پارتى دەدەن.
کەمال کەرکووکى لە لێدوانێک دا دەشڵێت: کەرکووکییەکان متمانەیان بە پارتى هەیە، چونکە تاکە لایەنە خیانەتى لێنەکردوون و تەنانەت بەرگریشى لێکردوون.
لەبارەى گەڕانەوەى پارتى بۆ کەرکووک، ئەو بەرپرسەى پارتى وتى: لەسەر فەرمانى بارزانى و بە گوێرەى ڕێککەوتن گەراونەتەوە کەرکووک و دەستیان بە کارى سیاسى کردووەتەوە و بەردەوامیش دەبن.
باسى لەوەش کرد، خۆیان بۆ هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکان ئامادە دەکەن و کار بۆ ئەوە دەکەن، لیستى پارتى دەنگێکى زۆر بهێنێت، بۆ ئەوەى ببنە براوەى یەکەمى هەڵبژاردنەکە.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 425 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!